ئێزدییه‌ك 20 ساڵە پارێزگاری له “كه‌نیسه”ـیه‌ك ده‌كات
964+
كاوه عومه‌ر – ئەلقۆش
لە گوندی دوغات سەر بە ناحیەی ئەلقۆش، گەنجێکی ئیزدی چاودێری کەنیسەیه‌كی كریستیانه‌كان ده‌كات و ده‌یپارێزێت.
دانیشتووانی گوندی دوغات گونده‌كه‌یان چۆڵكردووه، به‌ڵام كه‌نیسه‌ی گونده‌كه، كه ناوی “مارعۆدیشۆ”ـیه، له لایه‌ن گه‌نجێكی ئیزدییه‌وه پارێزگاری لێده‌كرێت و هه‌روه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه.
ماوەی 20 ساڵە “وائیل چیچۆ” چاودێری و ئێشكگری به‌سه‌ر کەنیسەكه‌وه دەکات و ده‌یپارێزێت، پێش چەند سالێکیش باوك و دایكی وائیل ئەم کارەیان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وانیش ئێستا چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و وائیل كاره‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه.
دانیشتووانی گوندی دوغات، كه هه‌موویان كریستیانن، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2007ـه‌وه له ترسی گرووپه تیرۆریستییه‌كان گونده‌كه‌یان جێهێشتووه، هه‌ندێكیان چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق و هه‌ندێكیشیان ئێستا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن.