دیمه‌نێكی باڵنده‌ى (فنس) كه ئێستا له هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیانه... وێنه‌كان: تەیمور حه‌سه‌ن غه‌فور
ئێستا "فنس" له هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان میوانه
باڵنده كۆچه‌رییه‌كان لە هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌چنه ناوچه سارده‌كان
964+
فەرهاد حەسن
شاره‌زایه‌كی زینده‌وه‌رزانى ده‌ڵێت، به‌شێك له باڵنده كۆچه‌رییه‌كان هاتوونه‌ته كوردستان و لێره‌شه‌وه ده‌چنه ئه‌و ناوچه ساردانه‌ى كه ده‌خوازن بۆى بچن.
باڵنده‌ى (فنس) یه‌كێكه له‌و باڵنده بچووكانه‌ى كه زۆرینه‌یان له ناوچه‌كانى ئه‌وروپا و رۆژئاواى ئاسیا بڵاوبوونه‌ته‌وه و بە هەردوو رەگەزی نێر و مێوە کە لە جۆرەکانی Eurasian chaffinch(Fringilla coelebs ) و European greenfinch( Chloris chloris ). له‌رێگه‌ى كۆچكردنیشیانه‌وه جارجار د‌ێنه ناو سروشتى هه‌رێمى كوردستان.
تەیمور حه‌سه‌ن غه‌فور، شاره‌زایه‌كى بوارى زینده‌وه‌ران به 964ـى وت، ئێستا کاتی گەیشتنی هەندێک جۆری باڵندەی کۆچەریە بە کوردستان، له‌وانه‌ش باڵنده‌ى (فنس).
وتیشی ” ئەم جۆرە باڵندە کۆچەرییە ئێستا گەیشتون بە سنوری ناوچە شاخاویەکانی کوردستان و له‌وانه‌ش سنوورى هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و هه‌ندێك ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان، پێش گەرمبوون ئەم ناوچەیە بەرەو ناوچە ساردەکان بەجێدەهێڵن”.
وه‌ك ئه‌و پسپۆڕه ئاماژه‌ى پێده‌كات، گه‌شتى ئه‌و باڵنده كۆچه‌رییه له كوردستانه‌وه به‌ره‌و ناوچه سارده‌كانه له‌وانه‌ش سیبریا، روسیا و ئه‌رمینیا.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌م جۆره باڵنده‌یه لە کۆتایەکانی مانگی سێ بۆ مانگی شەش، لەناو لق و پۆپی درەختەکان هێلانە دروست دەکەن و هێلکەکانیانی تێدا دادەنێن و خواردنیشیان بەزۆری بەرهەمه رووەکیەکانی وەک توو و گۆیژ و دانەوێڵەکانە.
ته‌یمور حه‌سه‌ن غه‌فور، باس لەوەش دەکات کە بەهۆی راوکردن و زۆری رووناکی لە رێڕەوی کۆچکردنەکەیان و بونی رێژەیەکی زۆر لە تاوەری ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و بڵاوکردنەوەی شەپۆل و لەرەلەر و گۆڕانە ژینگەیەکان، وایکردوە ژمارەی ئەو باڵندانەی کە ساڵانە کۆچیان دەکرد بۆ کوردستان یا بە کوردستاندا تێپەڕیان دەکرد کەم ببنەوە، لەوانەش قاز و قوڵنگ و مراوی و چەند جۆرێکی دیکە لە باڵندە نێچیرگرەکان.