بە دوو زمان

ماوەی 10 ساڵە بە دەھۆڵ پارشێوان خەڵک خەبەر دەکاتەوە

964+

راژان باجەلان خانەقین

ئیدریس عەلی ناسراو بە ئیدریس قارەمان، گەنجێکی خانەقینییە و لە ناو خەڵکدا بە کەسایەتییەکی قسە خۆش و دەنگ خۆش ناسراوە، ماوەی 10 ساڵە لە مانگی رەمەزاندا بە دەهۆڵەکەیەوە شەوان زیاد لە دوو کاتژمێر لە گەڕەکەکانی خانەقین دەسوڕێتەوەو بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بانگی خەڵک دەکات بۆ پارشێو خەبەریان دەکاتەوە.

ھەرچەندە لە سەردەمی ئێستا ئامڕازەکانی لەخەو ھەڵستان زۆرن، بەڵام وەک ئیدریس بە 964ی وت، “دەنگی دەهۆڵەکەی من تام و چێژێکی تایبەت بە رەمەزان دەبەخشێت و خەڵک بەرەو یادگارییە کۆنەکانی خۆیان دەباتەوە”.

ئەو گەنجە لە پارشێواندا بە دوو زمان بانگ لە خەڵکی دەکات و بەبێ بەرامبەر دەستی داوەتە ئەم کارە و دەھۆڵ دەکوتێت، بەڵام ئەو کارەی لای بەشێکی زۆری خەڵکی خانەقین پەسندە، ھەر بۆیە شەوان بە خەندەوە پێشوازی لێدەکەن و دیاری پێدەبەخشن.

زۆر جاریش بەتایبەت مێردمنداڵان، لە شەواندا دێنە دەرەوە بینینی کارەکە و دەنگی دھۆڵ، وەک یادەوەرییەک لە ژیانیاندا تۆماری دەکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

موناجاتی مانگی رەمەزان بە دەنگی دڵشاد هیرانی

موناجاتی مانگی رەمەزان بە دەنگی دڵشاد هیرانی