قەڵادزێ

ماڵێک ئاگرى گرت و ژنێک بە زمانى بەڕۆژووەوە گیانى لەدەستدا

964+

وریا فەتاح

بەهۆى شۆرتى کارەبا لە قەڵادزێ ماڵێک ئاگرى گرت و ژنى ماڵەکە گیانى لەدەستدا و هاوسەرەکەشى دووچاری تەنگەنەفەسى بووە.

عەلى قادر، وتەبێژى بەرگرى شارستانى راپەڕین تایبەت بە 964 وتى، “نیوەڕۆى ئەمڕۆ، لە گەڕەکى فەرمانبەرانى قەڵادزێ، بەهۆى شۆرتى کارەباوە ماڵێک ئاگرى گرت و ژنێک گیانى لەدەستدا و هاوسەرەکەشى توشى تەنگە نەفەسى بووە”.

بەوتەى عەلى قادر، بە زوویى تیمەکانى بەرگرى شارستانى بنکەى قەڵادزێ گەیشتونەتە شوێنەکە و هەوڵیانداوە رزگاریان بکەن، بەڵام دەرگاى ژوورى نوستنەکەیان داخستبوو و دووکەڵێکى زۆریان هەڵمژى بوو.

وەک ئەوەى وتەبێژى بەرگرى شارستانى ئاماژەى پێکرد، بەزوویى ژن و مێردەکە لەلایەن تیمەکانیانەوە گەیەنراون بە نەخۆشخانە، بەڵام ژنەکە گیانى لەدەستداوە.

خوارزایەکى پیاوەکە بە 964ـى وت،”سێ کەس کە پێکهاتوون لە  خاڵم و پورم و کچە خاڵێکم کە خاوەن پێداویستى تایەت لە ماڵەکەدا بوون، بەڵام پورم گیانى لەدەستداوە و بەهۆى ناجێگیرى بارى تەندروستیشییەوە، خاڵم بەڕێکراوە بۆ سلێمانى”.

964 دەزانێت، ژنەکە تەمەنى 70 ساڵە و بەڕۆژوو بووە و لە کاتى خەوتندا شۆرتەکە روویداوە.

لەبارەى زیانە مادیەکانەوە، بەرگرى شارستانى راپەڕین بە زیاتر لە 4 ملیۆن دینار خەمڵاندویەتى.

زۆرترین رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە سۆران هۆکاری شۆرت...

زۆرترین رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە سۆران هۆکاری شۆرتی کارەبا بووە