کاتەکەی دیاریکراوە

کەی ئەنجامی تاقیکردنەوەی بەرایی (تەمهیدی) رادەگەیەنرێت؟

964+

فەهمی نەبی

رۆژی شەممە دواین تاقیکردنەوەی بەرایی (تەمهیدی) قوتابیانی پیشەیی دەبێت، بۆ سۆراغی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوە، 964 پرسیاری لە بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان کردووە ئەو دەڵێت: دوای 48 کاتژمێر لە کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکان، ئەنجامەکان دەردەچن.

مامۆستا نورەدین عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت: هێشتا تاقیکردنەوەی پیشەییەکان ماوە کە رۆژی شەممە 16.3.2024 تەواو دەبێت، ئەگەر هیچ بەربەستێک نەیەتە پێش وا پێشبینی دەکەین 48 کاتژمێر دوای کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکەی رۆژی شەممە ئەنجامەکان رابگەیەنرێت.

ئەوەشی وت، ئەنجامی هەموو تاقیکردنەوەکانی زانستی، ئەدەبی و پیشەیی بەیەکەوە رادەگەیەنرێت.

رۆژی 3.3.2024 یەکەم تاقیکردنەوەی بەرایی (تەمهیدی) لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، دوێنێ چوارشەممە تاقیکردنەوەی بەرایی 12ی ئامادەیی زانستی و وێژەیی کۆتایی هات و بڕیارە رۆژی شەممە دواین رۆژ بێت بۆ تاقیکردنەوەی بەرایی خوێندنی پیشەیی، لەهەر سێ ئاستەکە لە هەموو هەرێمی کوردستان ژمارەی بەشداربووان نزیکەی 24 هەزار قوتابی بووە.

خشتەی تاقیکردنەوە بەراییەکانی قۆناغی 12 بڵاوکرایەوە

خشتەی تاقیکردنەوە بەراییەکانی قۆناغی 12 بڵاوکرایەوە