حاسڵاتی رۆژ
میسر هۆشداریدایه سوپای ئیسرائیل له هێرشكردنه سه‌ر شاری ره‌فه‌ح
+964
ژووری هەواڵ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس تا ئێستا، 31 هه‌زار و 341 كه‌س كوژراون ، 71 هه‌زار و 134 كه‌سیش بریندارن.
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، پرۆژه‌ی ئاگربه‌سێكیان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، وتیشی، پاراستنی هاوڵاتیانی سیڤیل له غه‌زه ئه‌ركی یه‌كه‌می ئیسرائیله.
عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر هۆشداریدایه سوپای ئیسرائیل له هێرشكردنه سه‌ر شاری ره‌فه‌ح، كه ئێستا ملیۆن و نیوێك ئاواره‌ی فه‌ڵه‌ستینی لێ كۆبوونه‌ته‌وه.
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، شا عه‌بدوڵای دووه‌م, شای ئوردن هاوكارییه‌كانی عێراقی به خه‌ڵكی غه‌زه گه‌یاند و سوپاسی كرد.
رووسیا رایگه‌یاند، تیمێكی سیخوڕی سه‌ر به ئۆكراینایان ده‌ستگیر كردووه، كه هه‌وڵیان داوه له رێگه‌ی خواردنه‌وه هێزه‌كانی رووسیا ژه‌هراوی بكه‌ن.
نه‌فتالی بینیت، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل رایگه‌یاند، هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری ره‌فه‌ح زۆر پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به ته‌واوی له‌ناو ببه‌ن.