به‌رگریی شارستانی بۆ 964 ئاشكرای ده‌كات

له‌ كه‌متر له‌ سێ مانگی ئه‌مساڵدا چه‌ند ئاگر له‌ هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته‌وه‌؟

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر ژماره‌ی ئه‌و ئاگرانه‌ی تا ئێستا له‌ كه‌متر له‌ سێ مانگی ئه‌مساڵدا هه‌ڵگیرساون، ئاشكرا ده‌كات و زیانه‌كانیش به‌ ده‌یان ملیۆنان دۆلارن.

كاروان میراوده‌ولی وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر به‌ 964ی راگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13.3.2024، به‌ پێی تۆماره‌كانی ئه‌وان، له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، تا ئێستا له‌ سنووری هه‌ولێردا 191 ئاگر كه‌وتوونه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی خه‌مڵاندنه‌كانی 964 زیانی ئاگره‌كان به‌ ده‌یان ملیۆن دۆلارن و زۆرینه‌ی ئه‌و زیانه‌ش به‌ هه‌ر هاوڵاتی و كاسبكاران كه‌وتووه‌.
جگه‌ له‌و ئاگره‌ی ئه‌مڕۆ به‌یانی له‌ دوكانێكی بازاڕی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌، له‌ دیارترین ئه‌و ئاگرانه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ تا ئێستا له‌ سنووری شاری هه‌ولێردا كه‌وتوونه‌ته‌وه‌، ئاگری بازاڕی له‌نگه‌ بوو، كه‌ 27.2.2024 روویدا و به‌م هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 160 دوكان سووتان و هیچیان بۆ ده‌رنه‌چوو، زیانه‌كانیش به‌ ده‌یان ملیۆن دۆلارن.
رۆژی 3.3یش ئاگر به‌هۆی سۆپای داره‌وه‌ له‌ ماڵێك كه‌وته‌وه‌، كه‌ زیانی گیانی نه‌بوو.

شه‌ممه‌ی رابردووش، 9.3 ئاگرێكی دیكه‌ی گه‌وره‌ له‌ كۆگایه‌كی كه‌لوپه‌لی بیناسازی له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازیی باكووری هه‌ولێر هه‌ڵگیرسا و زیانی زیاتر له‌ 10 ملیۆن دۆلاری به‌ خاوه‌نه‌كانی گه‌یاند.

دواتریش به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس ده‌ركه‌وت، به‌ ده‌ست سووتێنراوه‌ و كێشه‌یه‌ك له‌ نێوان خاوه‌نه‌كانی كۆگاكان و چه‌ند كه‌سێكدا هه‌یه‌.

له‌ به‌ره‌به‌یانی 17.2.2024یش ئاگر له‌ باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌وته‌وه‌، كه‌ به‌هۆی بوتڵی غازی چێشتخانه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بوو.

هه‌روه‌ها ئاگرێك له‌ ماڵێكیش كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ست دا.

"خاوەن موڵک هەیە دوای سووتانی بازاڕی لەنگە کرێی پێشەکی لە دوکاندار وەرگرتووە"

"کۆگاکەى هەولێر بە دەست سووتێنراوە"