لە گەشتی هەواڵەکانەوە
تەقە لە دوو ژن کرا و کوڕی بەرپرسێکیش کوژرا
964+
ژووری هەواڵ
کاتژمێر 9:20ـی ئەمشەوی سێشەممە، لەبازاڕی منارەی شاری هەولێر، تهقه له دوو کەس کرا و برینداربوون.
مقدەم ئەردەلان فاتیح، وتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە 964ـی وت، پیاوێک تەقەی لە دوو ژن کردووە کە یەکێک لەو ژنانە هاوسەری خۆیەتی، ئهو كهسهی تهقهی كردووه، کێشەی کۆمەڵایەتی لەگەل ژنەکەیدا هەبووە، هێزەکانمان خەریکی لێکۆلینەوەن لە رووداوەکەن.
بەپێی زانیاری 964 تاوەکو ئێستا تەقەکەرەکە دەستگیرنەکراوە.
بازاڕی منارەی شاری هەولێر ، بازاڕێکی نوێیە و لەنگەی نوێی پێدەڵێن و لەشەوانی رەمەزاندا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان و بەتایبەت ژنان سەردانی دەکەن
لە هەولێرەوە بۆ کەرکوک و هەر ئەمشەو لە گەڕەکی 55ـى شاری کەرکوک لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بە دەستڕێژی گولـلە کوڕێکی بەڕێوبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگی سەر بە قەزای دوزخورماتوو کوژرا.
عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوبەری گشتیی پۆلیسى دوزخورماتوو بە964ـی وت،”کوڕێکی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگ، کە لە گەڕەکی 55ـى شاری کەرکوک نیشتەجێیە، لە لایەن چەند کەسێکەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژرا”.
کوژراوەکە خێزاندارە و تەمەنی 28 ساڵە، کوڕی عەمید عەبدولوەهاب عەلاوییە، کە بەڕێوبەری ناحیەی سلێمان بەگە لە خورماتوو.
لە زاخۆش باسی مردنم پێیە، تەرمى گەنجێکی تەمەن 30 لە رووبارى خابوورى زاخۆ لەلایەن پۆلیسەوە دۆزایەوە.
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـى وت،”کاتژمێر 5:30 خولەکى ئێوارەى ئەمڕۆ دوای ئەوەی تیمەکانیان ئاگادار کراونەتەوە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنى رووداوەکە و تەرمەکە دەرهێنراوە.
وتیشی، ئێستا تەرمى گەنجەکە لە پزیشکى دادە و لێکۆڵینەوە لە هۆکارى گیانلەدەستدانەکەى دەکرێت و گومان دەکەین تەرمەکە چەند رۆژێکى بەسەردا تێپەڕیبێت.