له بازاڕێكی ههولێر
تهقه له دوو ژن كرا و بریندار كران
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
کاتژمێر 9:20ـی ئەمشەوی سێشەممە، لەبازاڕی منارەی شاری هەولێر، تهقه له دوو کەس کرا و برینداربوون.
مقدەم ئەردەلان فاتیح، وتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە 964ـی وت، پیاوێک تەقەی لە دوو ژن کردووە کە یەکێک لەو ژنانە هاوسەری خۆیەتی، ئهو كهسهی تهقهی كردووه، کێشەی کۆمەڵایەتی لەگەل ژنەکەیدا هەبووە، هێزەکانمان خەریکی لێکۆلینەوەن لە رووداوەکەن.
بەپێی زانیاری 964 تاوەکو ئێستا تەقەکەرەکە دەستگیرنەکراوە.
بازاڕی منارەی شاری هەولێر ، بازاڕێکی نوێیە و لەنگەی نوێی پێدەڵێن و لەشەوانی رەمەزاندا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان و بەتایبەت ژنان سەردانی دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی