پەرلەمانتارێک: لە داهاتی ناوخۆ بدرێ
وەزارەتی دارایی عێراق موچەی پێشمەرگە و ئاسایشی نەنارد
964+
ئەحمەد مستەفا
لەو بڕە پارەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ موچەی فەرمانبەر و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناردوویەتی، موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەنجومەنی ئاسایشی تێدا نییە.
بە گوێرەی لیستەکە بێت کە وێنەیەکی بە 964 گەیشتووە، وەزارەتەکە لیستی 37 وەزارەت، دەستە و فەرمانگەی جێگیرکردووە و موچەیانی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، جگە لە موچەی فەرمانبەر و موچەخۆرانی، وەزارەتی پێشمەرگە و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
ئەمشەو 11.3.2024، راگەیەندرا کە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بڕی 566 ملیار دیناری بۆ موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەر و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لەو بڕەیە، 429 ملیار دینار بۆ فەرمانبەرانی مەدەنی و وەزارەتەکانە، جگە لە سەرۆکایەتییەکان و وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ئەنجومەنی ئاسایش و وەزارەتی پلاندان و شارەوانی و پەیوەندییەکانی دەرەوە.
هەروەها لەو بڕە، 119 ملیار دینار بۆ خانەنشینانی مەدەنی و 10 ملیار دینار بۆ موچەی کەمئەندامان، و 8 ملیار دینار بۆ شەهیدان و ئەنفالکراوان تەرخانکراوە نێردراوە، بە قسەی پەرلەمانتار سۆران عومەر بێت بۆ 964، لە لیستەکەدا ناو وەزارەتی پێشمەرگە، ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش تێدا نییە و موچەیان نەنێردراوە کە 300 ملیار دینارە و پێویستە هەرێم لەداهاتی ناوخۆ دابینی بکات.
لیستی موچەی نێردراو لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان: