لەناو بازاڕی دهۆک هۆتێلێک گڕی گرتووە
964+
هێڤی دیوالی – دهۆک
کەمێک لەمەوبەر لەناو بازاڕی دهۆک ژوورێکی هۆتێل سلێمانی پاڵاس گڕی گرت و دواتر تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆڵیان کرد.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بێوار عیزەت، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964+ی وت، ئاگرەکە کاتژمێر 1:40 خولەکی دوانیوەڕۆ کەوتووەتەوە، کە ئەوان گەیشتوون تەنیا دوو کەس لەو هۆتێلەکە ماونەتەوە، رزگاریان کردوون.
ئەو دوو کەسە تووشی تەنگەنەفەسی بوون و ئێستا بارودۆخیان جێگیرە، بە قسەی بەرگری شارستانی دهۆک.
هاوکات باسی لەوەکرد، کە هۆکاری رووداوەکە شۆرتی کارەبا بووە.