ئینریکێ بۆ وا دەکات؟

ئاگرەکەی ئێمباپێ براکەی دەسووتێنێت

964+
سۆما حه‌كیم زاده‌

به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمباپێ بڕیاری دا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ پاریس سانجێرمان جێبهێلێت، ئێستا چاره‌نووسی براكه‌ی له‌ یانه‌كه‌دا مه‌ترسی كه‌وتووه‌ته‌سه‌ر.

کیلیان ئێمباپێ دواجار خۆی یەکلاکردەوە و بڕیاری دا کۆتایی ئەم وەرزە واز لە  پاریس سانجێرمان بهێنێت، هه‌رچه‌نده‌ یانە پاریسییەکە چەندین ئۆفەری گرانبەهای خستە بەردەم کیلیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام هیچیان سوودی نەبوو، یاریزانه‌كه‌ بڕیارە روو بكاته‌ ریال مەدرید.
رۆژنامەی لێکیپی فەڕەنسی نووسیویه‌تی، ئاگرەکەی ئێمباپێ بووە هۆی ئەوەی براکەی لە پاریس سانجێرمان بسووتێت، بە جۆرێک نە ئێنریکی متمانەی پێی هەبێت و نە یانە پاریسییەکەش هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بدات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، بەهۆی بڕیارەکەی ئێمباپێیه‌وە، داهاتووی وەرزشی براکەی “ئیتان” له‌گه‌ڵ پاریس کەوتە ژێر پرسیارەوە.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، لویس ئینریکێی راهێنه‌ری پاریس، لەم دواییانەدا بە گاڵتەجاڕییەوە بە ئیتان ئێمباپێی وتووە: ئایا تۆش پەیوەندی بە براکەتەوە دەکەیت، ئیتانیش پێی وتووه‌، “من بەرهەمی پاریس سانجێرمانم و داهاتووشم لە پاریسدایە”.

رۆژنامە فەرەنسییەکەش دەنووسێت: بەستنی گرێبەستێکی پیشەگەرانە لەگەڵ براکەی ئێمباپێ مەرجی مانەوەی ئێمباپێ بوو، بەم مەرجانەش پێناچێت ئیداره‌ی پاریس بە نیازی واژۆکردنی گرێبەستێکی باش بن لەگەڵ ئیتان ئێمباپێدا.

ئێنریكێ دژایه‌تی ئێمباپێ ده‌كات

ئێنریكێ دژایه‌تی ئێمباپێ ده‌كات