بەرەبەیانی ئەمڕۆ

لە گەڕەکێکی خورماتوو پچڕانی کێبڵێکی کارەبا مەترسی دروستکردووە

964+

سیروان خورشید – خورماتوو

کێبڵێکی ستوونی کارەبا لە یەکێک لە کۆڵانەکانی گەڕەکی برایەتی لە خورماتوو پچڕاوە و مەترسی بۆسەر ژیانی دانیشتوانی گەڕەکەکە و دەوروبەری دروستکردووە.

هاوڵاتیانی گەڕەکەکە نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن و داوا دەکەن بێن بەهانایەنەوە، چونک ئەمە چەندین جارە ئەو حاڵەتە روودەدات، وەک خۆیان دەڵێن ماوەی پێنج کاتژمێر زیاترە کێبڵێکی سەرەکی بەربوەتەوە، جگە لە پچڕانی کارەبای بەشێکی زۆری گەڕەکەکە، ئێستا دانشتوانی ئەو گەڕەکە لەمەترسیدان چونکە کێبڵەکان کارەبای تێدایە تائێستا.

دەشڵێن چەندین جار پەیوەندیان بە فەرمانگەی بەشی کارەبا کردووە و پێیانیان راگەیاندووە پاش کەمێکی تر دەگەنە ئەوێ، بەڵام تائێستا هیچ تیمێکی بەشی کارەبا نەهاتوەتە شوێنەکە بۆ چاککردنەوەی و مەترسی هاتوچۆی لەو گەڕەکە دروستکردووە.

فازڵ عەباس ئیماملی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەشی دابەشکردنی کارەبا بە964ی وت، تیمەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەی کارەبای شوێنی ترن، ئەو شوێنە کاتی پێویستە تاوەکو بگەنە لایان، چونکە کارمەندیان کەمە و ناتوانن لە یەک کاتتدا فریای هەموی بکەون.

دەشڵێت، لە چەند کاتژمێری داهاتو دەگەنە لایان و کێشەکەیان چارەسەر دەکەن.

گەڕەکی برایەتی تاکە گەڕەکە کەوتوەتە دەرەوەی قەزاکە و وەک دانشتوانەکەی دەڵێن، ئەوان جگە لە کێشەی کارەبا لە هەموو بەشەکانی تری خزمەتگوزاری بێبەشن و “وەک بڵێی ئەوان سەر بە قەزای خورماتوو نەبن”.

پێداچوونەوە: هاوبەش

تەزووی کارەبا ژیانی لە گەنجێک سەندەوە

تەزووی کارەبا ژیانی لە گەنجێک سەندەوە