بەیان زەریفی
“تێگەیشتن لە درامای ئەدیابین قورسە”
+964
رێژوان قادر – سلێمانی
خانمە هونەرمەند بەیان زەریفی دوای حەوت ساڵ دابڕان رەتیدەکاتەوە لە کاری هونەری وەستابێت و بۆ مانگی رەمەزانیش دەگەڕێتەوە سەر شاشەکان.
بەیان زەریفی تایبەت بە 964 وتی، “لە کاری هونەری دوورنەبووم بەڵام لە 2021ەوە دەستم کردووەتەوە بە شانۆگەری جگە لە دوو کورتە فیلم، لە ئێستاشدا یەکێکم لە کارئەکتەرانی درامای ئەدیابین، کە مێژووییە و تێگەیشتنی قورسە و بۆ گەنجانمان زۆر بەسوودە”
بەهۆی خوێندن و نەشتەرگەری و ناجێگیری تەندروستییەوە ماوەی حەوت ساڵ بەیان زەریفی لە کاری هونەری دابڕا، بەڵام دواتر بە چەند شانۆییەکی شەقام گەڕایەوە و بۆ ئەمساڵیش یەکێکە لە کارئەکتەرانی درامای مێژووی “ئەدیابین” کە بڕیارە بۆ مانگی رەمەزان نمایش بکرێت.
پێداچوونەوەی : پەری ساڵح