مێسی ده‌چێته لای رۆناڵدۆ له سعودیه؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
یانەی هیلال سعودی بە مەبەستی گرێبەستکردن و گواستنەوەی لیۆنێل مێسی بۆ خولی سعودیە، پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی خستووه‌ته‌ڕوو، ده‌یه‌وێت وه‌ڵامی یانه‌ی نه‌سڕی ركابه‌ریشی بداته‌وه، كه رۆناڵدۆی گواستووه‌ته‌وه ریزه‌كانی.
تۆڕی هەواڵی CNNـی ئه‌مریكا بڵاوی کردەوە، یانه‌ی هیلالی سعودی له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسیی كاپتنی ئه‌رجه‌نتین و براوه‌ی مۆندیالی 2022 كه‌وتووه‌ته دانوستان، بۆ ئه‌وه‌ی بیگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
هیلال دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌سڕی ركابه‌ری توانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوازێته‌وه ریزه‌كانی، ئه‌ویش به‌خۆكه‌وتووه و ده‌یه‌وێت یه‌كێك له ئه‌ستێره ناوداره‌كانی جیهان بباته ریزه‌كانییه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، یانەی هیلالی سعودی ئۆفەرێکی به به‌های 400 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی مێسی كردووه، كه پاره‌یه‌كی زۆر و خه‌یاڵییه.
سه‌رچاوه‌كه پێشبینیی كردووه، مێسی ئۆفه‌ره‌كه ره‌تنه‌كاته‌وه، گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان نوێنه‌كاته‌وه، كه هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت.
ئه‌و ئۆفه‌ره‌ی هیلال پێشكه‌شی كردووه، گه‌وره‌ترین ئۆفه‌ره له مێژووی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان.
یانه‌ی نه‌سڕی ركابه‌ری یانه‌ی هیلال له سعودیه، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا توانی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی ناوداری پۆرتوگالی به گرێبه‌ستی 200 ملیۆن یۆرۆ بباته ریزه‌كانییه‌وه.
رۆناڵدۆ ئاشكرای كرد، پێش ئه‌وه‌ی بچێته یانه‌ی نه‌سڕ، یانه‌ی هیلال ده‌سته‌واره‌یان پێشكه‌ش كردبوو.
یانه‌ی هیلال، كه نازناوی “زه‌عیم”ـی هه‌یه، ئێستا سزای له‌سه‌ره و ناتوانێت هیچ یاریزانێك بگوازێته‌وه ریزه‌كانی، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی مێسی بباته ریزه‌كانییه‌وه، پێویستی به‌وه‌یه سه‌ره‌تا سزاكانی سه‌ری لاببات.