کلاسیکۆی کوردستان

هەولێر بۆ رووبەڕووبوونەوەی دهۆک ئامادەیە

964+
شیراز عه‌بدوڵا

سبه‌ی له‌ یاریی كلاسیكۆی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و دهۆك له‌ یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری له‌ هه‌ولێر رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌ و یانه‌ی هه‌ولێر دوامه‌شقیی خۆی ئه‌نجام دا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یانه‌ی هه‌ولێر مه‌شقه‌كانی خۆی له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام دا، كه‌ دوائاماده‌كاریی تیپه‌كه‌ بوو بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی.
ئیبراهیم قادر به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ 964ی وت، یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یاریی سبه‌ی ئاماده‌یه‌ و هیچ كه‌موكوڕییه‌كی ئه‌وتۆی نییه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یارییه‌كی به‌هێز له‌ نێوان هه‌ردوو تیپ بكرێت، به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ یانه‌ی دهۆك له‌ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندیی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقه‌ به‌ 28 خاڵ، یانه‌ی هه‌ولێریش له‌ پله‌ی 13یه‌ به‌ 20 خاڵ.

داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

یانەی هەولێر بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد

یانەی هەولێر بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد