ده‌ست به‌سه‌ر 28 ئامێرى بیرلێدان گیراوه‌

له‌ سنورى هیران كه‌سێك له‌سه‌ر بیرلێدان ده‌ستگیركرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پۆلیسی دارستان و ژینگەی شەقڵاوە ده‌ڵێت، كه‌سێكیان له‌سه‌ر بیرلێدانى نایاسایی ده‌ستگركردووه‌ و دادگاش بڕیاری راگرتنى داوه‌ تا دوا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌رده‌چێت.

ئه‌و كه‌سه‌ له‌ گوندى لاسه‌ى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى هیرانى قه‌زاى شه‌قڵاوه‌  له‌كاتى بیرلێدان ده‌ستگیركراوه‌.

عه‌قید وه‌لی حه‌مه‌د سورچی، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی دارستان و ژینگەی شەقڵاوە به‌ 964ـى وت، ئه‌مڕۆ دەستیان بەسەر ئامێرێكی کارەبایی سووریدا گرتووه‌ كه‌ بۆ بیرلێدا به‌كارده‌هێندرێت و کار پێکردنیشی نایاساییە.

وتیشی “كه‌سێكی سەرپێچیکارمان لەشوێنی روداوه‌كه‌دا دەستگیرکرد و دواى ئه‌وه‌ى پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ رێکخرا، دادوه‌ر به‌ راگرتوویی هێشتیه‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دادوه‌ر بەپێی ماددەی 240 لە یاسای سزادان ئه‌و سه‌رپێچیكاره‌ى راگرتووه‌ و تا دوا بڕیاری له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌درێت.

به‌ قسه‌ى عه‌قید وه‌لی، له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا توانیویانه‌ له‌ سنوورى شه‌قڵاوه‌ ده‌ست به‌سه‌ر 28 ئامێرى جۆراوجۆرى بیرلێدانى نایاسایی گرتووه‌ كه‌ به‌شێك له‌و ئامێرانه‌ بێده‌نگ (كاتم) بوونه‌.

حكومه‌ت ئامێره‌ نایاساییه‌كانى بیرلێدان ده‌فرۆشێته...

حكومه‌ت ئامێره‌ نایاساییه‌كانى بیرلێدان ده‌فرۆشێته‌وه