لە عێراقەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی حەیفا لە ئیسرائیل
+964
ژووری هەواڵ
بزووتنەوەی حەماس دهڵێت، “ئێمە هەموو هەوڵێکمان دا بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتن، بەڵام ئیسرائیل هەمیشە لە ئاگربەست رادەکات”.
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایانگەیاند، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر وێستگەی کارەبای فڕۆکەخانەی حەیفا.
راپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە مافی خۆراک دەڵێت: پێویستە سزا بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێندرێت بەهۆی پشتگوێخستنی بڕیارەکانی دادگای دادی نێودەوڵەتی، وتیشی نازانین واشنتۆن بۆ بەردەوامە لە ناردنی هاوکاری سەرەڕای ئەو دۆخە ئاڵۆزەی کە دروستی کردووە.
جۆن کێربی رێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی دهڵێت: کاتی ئەوە هاتووە ئیسرائیل دەروازەی نوێ بکاتەوە یاخود رێگا بدات لە رێگای دەریاوە هاوکارییە مرۆییەکان بنێردرێتە کەرتی غەزە.
داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و فەلەستینیەکان لە کەنەدا، داوای یاساییان لە دژی حکومەتی فیدراڵی تۆمارکرد تا بتوانن رێگری بکەن لە پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی هەناردەکردنی کاڵای سەربازی و تەکنەلۆجیا بۆ ئیسرائیل
.
بەرنامەی جیهانی خۆراک ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: سودان نزیک دەبێتەوە لە گەورەترین قەیرانی خۆراک لە جیهاندا.