قادر ئەسعەد

“سەر قافڵەی هەموو گەڕەکەکانی هەولێر تەیراوەیە”

+964

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

هونەرمەند قادر ئەسعەد دوای شەش ساڵ ماندووبوون بەشی دووەمی ئەلبومی حەیران و لاوکی تەیراوەی بۆ هەوادارانی کردە جەژنانە و دەشڵێت، لای من تەیراوە سەرقافڵەی هەموو گەڕەکەکانی هەولێرە.

پێش سێ ساڵ قادر ئەسعەد ئەلبومی لاوک و حەیرانی “تەیراوە” بڵاوکردەوە، وەک بەشی یەکەم، ئێستاش بەشی دووەمی بڵاوکردووەتەوە و لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “هیوادارم ئەلبومەکەم ئەو شیرینییە بێت، کە لە جەژنان لە تەیراوە پێشکەش دەکرێت، ماوەی شەش ساڵ کارم تێدا کردووە و لاوک و حەیرانم ئاوێتە کردووە و ناوم لێناوە حەیراوک”.

قادر ئەسعەد ماوەی دوو ساڵە زوو زوو دەگەڕێتەوە کوردستان و خۆی لە سوێد نیشتەجێیە، وەک خۆیشی باسی دەکات لە رێگای ئەو ئەلبومەوە حەزی کردووە مێژووی ئەو گەڕەکەی تێیدا لەدایکبووە و ژیاوە، هەڵبداتەوە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

قادر ئەسعەد لە چاوەڕوانیەکدایە کە هاتنی ئاستەمە

قادر ئەسعەد لە چاوەڕوانیەکدایە کە هاتنی ئاستەمە