نزیکەی 500 ملیۆن دیناری تێدەچێت

رێگای گوندی بۆڵێ لە ناحیەی سەنگەسەر قیرتاو دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

رەزامەندی بۆ قیرتاوکردنی گوندی بۆڵێ لە ناحیەی سەنگەسەر دراوە، بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، نزیکەی 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.

درێژیی رێگاکە سێ کیلۆمەتر و نیوە و گوندەکانی وەک سنێ، جەنگە، پشتئاشان و چەندانی تر سوودی لێوەردەگرن.

نەهرۆ عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر بە 964ـی راگەیاند، دەمێکە داواکاریی چاککردن و قیرتاوکردنی ئەو رێگایەیان بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بەرزکردووەتەوە و ئێستا رەزامەندییەکەی دراوە.

وتیشی، “رێگاکە قەرەباڵغە و ئاژەڵدارێکی زۆر لەسەر ئەو رێگایەن و بە قیرتاوکردنی ئیشوکار و هاتوچۆیان ئاسانتر دەبێت”.

گوندی بۆڵێ لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەرە لە ئیدارەی راپەڕین و جگە لەو گوندەش 65 گوندی دیکەش سەر بەو ناحیەیەن.

“بە گشتی رێگای زۆرینەی گوندەکان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە یان قیرتاوکردن هەیە”، نەهرۆ عەبدوڵا وای وت.

بە وتەی بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر، پڕۆژەیەکی دیکەیان ماوەیەک پێش ئێستا رەزامەندیی وەرگرتووە، کە هەر قیرتاوکردنە و 20 گوندی سنوورەکەیان سوودی لێوەردەگرن.

فیدەرێکی نوێ بۆ کارەبای گوندەکانی سەنگەسەر و ژاراوە دا...

فیدەرێکی نوێ بۆ کارەبای گوندەکانی سەنگەسەر و ژاراوە دادەندرێت