ئیسێوه‌ سه‌وزاییه‌كه‌ى زیاد ده‌كات

خه‌زانێك بۆ ئاودانى سه‌وزاییه‌كان و حاڵه‌ته‌ كتوپڕه‌كان دروستكرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانى ناحیه‌ى ئیسێوه‌ى سه‌ر به‌ پشده‌ر بۆ ئاودانى سه‌وزاییه‌كانى و دروستبوونى حاڵه‌ كتوپڕه‌كان خه‌زانێكی ئاوى دروستكردووه‌ كه‌ 30 هه‌زار لیتر ئاو ده‌گرێت.

مه‌گرون حه‌مه‌ده‌مین، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئیسێوه‌ به‌ 964ـى وت، ماوه‌یه‌كه‌ خه‌ریكی دروستكردنى ئه‌م خه‌زانه‌ن و ئێستا كاره‌كانى كۆتایی پێهاتووه‌.

وتیشی “خه‌زانه‌كه‌ بۆ ئاودانى سه‌وزاییه‌كانى ئه‌م ناحیه‌یه‌ و حاڵه‌تى كتوپڕه‌كانه‌، له‌وانه‌ش ئاگركه‌وتنه‌وه‌”.

به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌م ناحیه‌یه‌ هیچ نه‌خشه‌یه‌كی نیه‌ بۆیه‌ كه‌مترین رێژه‌ى سه‌وزایی له‌ناو سه‌نته‌رى ناحیه‌دا هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ى هه‌شه‌ باخچه‌ و رووبه‌رى سه‌وزایی بچوكن.

ده‌شڵێت “پلانمان هه‌یه‌ به‌م زووانه‌ باخچه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ سنووره‌كه‌مان دروستبكرێت كه‌ له‌سه‌ر رووبه‌رى 500 مه‌تر دووجا ده‌بێت”.

بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ دروستكردنى ئه‌م خه‌زانه‌ 15 ملیۆن و 886 هه‌زار دینار بووه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ى شاره‌وانیه‌كه‌یان له‌ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم.

هه‌ر كه‌سێك ده‌ستكارى داره‌كانى ئیسێوه‌ بكات سزا ده...

هه‌ر كه‌سێك ده‌ستكارى داره‌كانى ئیسێوه‌ بكات سزا ده‌درێت