دیمهنى ماسیگرێك له له دهربهندی رانیه.. وێنه یۆلیسی دراستن و ژینگهى راپهڕین
تا کەی؟
لەئەمڕۆوە راوە ماسی قەدەغەیە
964+
توانا نەقی
لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ مانگ و 10 رۆژ راوەماسی بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە لە هەرێمی کوردستان.
لە ئەمڕۆ سێشممە 5.3.2024ـەوە تا رێکەوتی 15.6.2024 لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، قەدەغەی راوکردنی ماسییە بە هەموو شێوەیەک، رۆژی 16.6.2024راوکردن ئاسایی دەبێتەوە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم رایگەیاندووە، ئاگاداری راوچیانی ماسی دەکەنەوە، کە پابەندی بڕیارەکان بن و هەرکەسێک لە ماوەی دیاریکراو راوی ماسی بکات رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە، چونکە لەو ماوەی دیاریکراوە راوکردنی ماسی بە هەموو شێوەیەك قەدەغەی.
ئەوەش هاتووە، لە هەموو کاتەکانی ساڵدا راوکردنی ماسی بە کارەبا، مادە ژەهراوییەکان، تەقەمەنییەکان و تۆڕی کونی ورد قەدەغەیە.
قەدەغەکردنی راوەماسی بۆ کاتێکی دیاریکراو ساڵانە لە هەرێمی کوردستان بەهۆکاری گەرادانانی ماسی رادەگەیەندرێت.