پەیکەری 5ـی ئازار لە دەروازەی راپەڕین.وێنە.964
لە کوێ دەستی پێکرد و لە کوێ کوتایی هات؟
ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر راپەڕینی خەڵکی کوردستاندا تێپەڕی
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ سێشەممە 5ـی ئازاری 2024، 33 ساڵ بەسەر راپەڕینی بەهاری 1991 تێدەپەڕێت کە لە رانیەوە دەستی پێکردوو دواتر سەرجەم شار و شارۆچکەکانی گرتەوە.
راپەڕینەکە دژی ئەو ستەم و زۆردارییە بوو کەلەلایەن رژێمی بەعسەوە دەرهەق بە گەلی کورد دەکرا، بۆیە ئامانجەکەی ئەوکات وەدەرنانیان بوو لە کوردستان.
راپەڕینەکەى خەڵکی کوردستان لە رانیەوە دەستی پێکرد و دواتر سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان گرتەوە تا رۆژی 21.3.1991 کەرکوک وەک دوا شار رزگاکرا.
رۆژی راپەڕینی ناوچەکانی دیکە:
6ـی ئازاری 1991 خەڵكی ناوچەی بازیان و هەردوو ناوچەی پشدەر راپەڕین.
7ـی ئازاری 1991 خەڵكی سلێمانی راپەرین.
رۆژی 8ـی ئازاری 1991 راپەڕین لە چەمچەماڵ، هەڵەبجە، عەربەت، زەرایەن، پیرەمەگرون دەستیپێكرد و رێگا سەرەكییەكانی نێوان سلێمانی – كەركووك داخران.
9ـی ئازاری1991 خەڵكی كۆیە، شەقڵاوە، ئۆردگای باسرمە راپەڕین.
10ـی ئازاری1991 خەڵكی شارۆچكەكانی سۆران، رواندز، حاجی ئۆمەران، مێرگەسوور، چۆمان، سپیلك، خەلیفان، هەریر، باتاس، مەسیف، تەق تەق، ئاغجەلەر، قەرەهەنجیر راپەڕین.
11ـی ئازاری 1991 خەڵكی شاری هەولێر راپەرین و هەمان رۆژ كۆمەڵگەكانی كەسنەزان، بنەسڵاوە، دارەتوو، قوشتەپە، شاوێس، پیرزین، مەلائۆمەر، جدیدە، تۆبزاوە، كەورگۆسك، بەحركە و بەرحوشتر ئازاد كران.
12ـی ئازاری 1991 خەڵكی جەلەولا و خانەقین راپەڕین و هەمان رۆژ مەخموور و ئاكرێ، بجیل، سورچیایەتی، بەردەرەش، دینارتێ، زێبار، شێخان ئازادكران.
13ـی ئازاری 1991 راپەڕین گەشتە زاخۆ، دەشتی سلێڤان، لە گەرمیانیش كەلار و جەبارە راپەڕین.
14ـی ئازاری 1991 خەڵكی شاری دهۆك راپەڕین.
15ـی ئازاری 1991 خەڵكی شارۆچكەی سیمێل راپەڕین.
18ـی ئازاری 1991 دانیشتووانی شارۆچكەی پردێ و دەورووبەری راپەڕین.
19ـی ئازاری 1991 دەورووبەری شاری كەركووك ئازادكرا.
20ـی ئازاری 1991 جەماوەری شاری كەركووك راپەڕین و شارەكە ئازادبوو.
21ـی ئازاری 1991 ئاگری نەورۆز لە كەركوك كرایەوە.
ئیدارەی راپەڕین لە رووی جوگرافیەوە دەکەوێتە بەشی باکوری خۆرهەڵاتی ھەرێمی کوردستان، لە بواری کارگێڕی و ئیداریەوە، ئیدارەی راپەڕین پێکدێت لە هەریەکە لە قەزای رانیە و قەزاى پشدەر و قەزاى حاجیاوا، لەگەڵ هەشت ناحیە کە ئەمانەن (چوارقوڕنە، ژاراوە، سەنگەسەر، هێرۆ، هەڵشۆ، ئیسێوە، سەرکەپکان، سەروچاوە)، ئەوە جگە لە بونى 600 گوند کە بە کۆى گشتى ژمارەى دانیشتوانى ئیدارەکە زیاترە لە 400 هەزار کەسن.