رووداوەکانی ئەمڕۆ

سودانی بە دەست و دیاری دێتە هەڵەبجە و ژێر پردی سەیداوە خاوێنکرایەوە

ژووری هەواڵ

چەند رۆژێک لەمەوبەر ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نامەیەکیان داوەتە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و داوایان لێکردووە، لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا سەردانی شارەکە بکات، ئەویش رەزامەندی دەربڕیوە و وتویەتی بە دەست و دیاریەوە دێم.

سبەی کۆتا رۆژی کارتى تۆمارى بایۆمەترى دەنگدانە و لەپارێزگای سلێمانی 75%ى دەنگدەرانى سنورى پارێزگاکە خۆیان تۆمارکردووە.

ژینگەپارێزانی هەولێر لەماوەی چوار رۆژدا توانیویانە چوار هەزار مەتر سێجا رووبەڕی خۆڵ و خاشاک لەژێر پردی سەیداوە فڕێ بدەن.