تەنیا لە سنورى سلێمانى

لە ماوەى چوار رۆژدا 8 کەس لەسەر داربڕین دەستگیرکراون

964+

وریا فەتاح

تەنیا لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، لەماوەى چوار رۆژى رابردوودا هەشت کەس لەسەر بڕینى دارى تەڕ دەستکگیرکراون.

ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر بڕینەوەى دارى تەڕ لە سنورى گوندى کەلکەسماقى قەزاى دووکان و سنورى سیتەک، دوو هاوڵاتى دەستگیرکران.

بەپێى بەدواداچوونەکانى 964، تەنیا لە چوار رۆژى رابردوودا لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، هەشت هاوڵاتى لەسەر بڕینەوەى دارى تەڕ دەستگیرکراون.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”هەر کەسێک سەرپێچى بکات جا لە هەر وەرزێکدابێت، دەستگیرى دەکەین و رووبەڕووى یاساى دەکەینەوە، بەتایبەت ئەو کەسانەى دارى تەڕ دەبڕنەوە”.

هەر ئەمڕۆ لە سنورى ناحیەى ناڵپارێزى قەزاى پێنجوێن، لەلایەن پۆلیسى دارستان و ژینگەوە، هاوڵاتییەک بە تۆمەتى خەڵوزکردن دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر یەک ئۆتۆمبێل و 40 فەردە خەڵوزدا گیرا.

لە 25 سەرپێچی ژینگەیی هەڵەبجە 20یان داربڕین بووە

لە 25 سەرپێچی ژینگەیی هەڵەبجە 20یان داربڕین بووە