ئیدارەی خۆجێی رەزامەند نییە

رێگە نەدرا بەردەم قەڵای “پاشا کۆرە” بکرێت بە پڕۆژەی گەشتیاری

964+
بەرزان عوسمان – دوکان

ئیدارەی خۆجێی قەزای دوکان رەزامەند نەبووە بەوەی بەردەم قەڵای “پاشا کۆرە” بکرێت بە پڕۆژەی گەشتیاری تایبەت، بەقسەی قایمقام بێت، چەند جارێک داوایان لێکراوە.

لە دوکان ئامادەکارییەکان، بۆ دروستکردنی چەند کورسی، مێز و سەلەی خۆڵ بە کۆنکرێت، هێشتنەوەی بەردەم قەڵای پاشای کۆرە وەک ناوچەیەکی گەشتیاری گشتی لەسەر رۆخی زێی بچووک لە ناوەندی قەزای دوکان دەستی پێکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 4.3.2024، سیروان سەرحەد،  قایمقامی قەزای دوکان بە 964ی وت، لەلایەن چەند وەبەرهێنەرێکەوە پێشتر چەندین جار هەوڵدراوە بەردەم قەڵای پاشا کۆرە بکرێتە پڕۆژەی گەشتیاری تایبەت، بەڵام وەک ئیدارەی قەزای دوکان بەردەوام هەوڵی مانەوەی ئەو شوێنە گەشتیارییە دراوە، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و گەشتیاران سودی لێوەربگرن.

قایمقامیەتی قەزاکە بەنیازە لەداهاتوودا بە هەڵمەتێکی نەمام چاندن و روناک کردنەوەی شوێنەگەشتیارییەکان بۆ زیاتر خزمەتی ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری قەزاکە دەستپێبکات، 964 زانیویەتی پڕۆژەی دروستکردنی چەند سێتێکی تەوالێت و کورسی و مێز و سەلەی خۆڵ لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بۆ شوێنە گەشتیارییەکان ئامادەکراوە.

رێژین رەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزرای دوکان، بۆ 964 وتی، لە پێنج ناوچەی گەشتیاری سنورەکەمان بۆ زیاتر خزمەتی گەشتیاران ئەو پڕۆژەیەمان دروستکردووە، لەگەڵ چەند پرۆژەیەکی دیکە، کە بڕی زیاتر لە 100 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و لەسەر بودجەی 15% بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کراوە.

ئەو وتی، داواکارین هاوڵاتیان و گەشتیاران پارێزگاری لەو پڕۆژەیە بکەن، چونکە بۆ خزمەتی گەشتیاران دروستکراوە، به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 لە سنووری قه‌زای دوكان زیاتر لە 100 شوێنی مۆڵەتپێدراو و زیاتر لە سێ هەزار كەپر و ناوچەی گەشتیاری و نزیكه‌ى هه‌شت كیلۆمه‌تر ناوچه‌ى گه‌شتیاریش له‌ كه‌نار زێى بچووك هه‌یه‌.

میر محەمەد بە پاشای گەورە یان پاشای کۆرە ناسراوە، لەساڵی 1816 سەربەخۆیی راگەیاند و وەک میری میرنشینی سۆران دەسەڵاتی دامەزراند، ساڵی 1835 بەدەستی عوسمانییەکان ئەو میرنشینە رووخا، لەماوەی دەسەڵاتیدا چەندین قەڵای لەچەندین ناوچەی جیاواز دروستکرد.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئەگەر توانای پارەدانت نیە لای دایک و کوڕەکەی قەزای دوک...

ئەگەر توانای پارەدانت نیە لای دایک و کوڕەکەی قەزای دوکان بێ بەرامبەر نان بخۆ

رێگەی جێگرەوە بۆ پردە رووخاوەکانی قەزای دوکان دروستکر...

رێگەی جێگرەوە بۆ پردە رووخاوەکانی قەزای دوکان دروستکران