پشکنینی ئامێری موگناتیسی لە دەرمانخانەکان _ وێنە: دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی دەرمان
لە دەرمانخانەکان بەردەست خرا
پێش کڕینی بە ئامێرێکی موگناتیسی دەرمانەکەت بپشکنە
964+
ئەحمەد مستەفا
دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی دەرمان و هێنانی کەرەستە پزیشکییەکان، ئامێری موگناتیسی دژە ساختەی لە دەرمانخانەکان بەردەست خستووە، هەر مۆبایلت پێ نەبووم دەتوانی بەو ئامێرە لە ساختەنەبوونی دەرمانەکە دڵنیا ببیتەوە.
لە هەرێمی کوردستان نرخ و پشتڕاستکردنەوەی کوالێتی، بۆ نزیکەی 11 هەزار دەرمان دیاریکراوە ئەویش لە رێگەی ئەو ستیکەرە لاکێشەییە، کە مۆر و دڵنیایی دەزگاکەی لەسەرە و لە تەنیشتی دەرمانەکە دراوە.
دامەزراوەی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی، لە بڵاوکراوەیەکدا کە ئاڕاستەی هاوڵاتییانی کردووە و وێنەیەکی بۆ 964 ناردووە دەڵێت، هاوڵاتی کە چووە هەر دەرمانخانەیەک دەتوانیت پشکنینی راستەوخۆی هەموو دەرمانێک بکات، ئەوەش لە رێگای موگناتیسی تایبەتی ئامرازی دژە ساختە کە لە سەرجەم دەرمانخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەستە.
کاتێک رەنگەکە گۆڕدرا بۆ رەنگێکی سەوز و خاڵێکی نیمچە زەرد لە ناوەندی رووگە موگناتیسییەکە، ئەوە سەلمێنەری ئەوەیە ئەو دەرمانە لەژێر چاودێری دامەزراوەکە تێپەڕیوە، دەزگا کۆنتڕۆڵ و کوالێتی دەرمان ئەوەشی وتووە، هەروەها بە سکانی QR کۆدی سەر ستیکەرەکە دەتوانرێ، زانیاری وەربگرن لەسەر ناوی دەرمانەکە و نرخەکەی و وڵاتی سەرچاوە و رێکەوتی بەسەرچوون.