حاسڵاتی ئێوارە
رێگای قودس داخرا و دوو ملیۆن کەسیش لە برسان دەناڵێنن
964+
ژووری هەواڵ
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی رایگەیاند، سەدان جووی ئاییندار خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رێگای خێرایان لە قودس داخست وەک رەتکردنەوەی یاسای وەرگرتنی سەربازی.
فەرمانگەی راگەیاندنی حکومەت لە غەزە لە راگەیاندراوێکدا وتی: دوو ملیۆن و 400 هەزار کەس بەدەست کەمی خۆراکەوە دەناڵێنن، هەروەها برسێتی لە غەزە و باکوور رۆژ بە رۆژ قووڵتر دەبێتەوە.
دیک دوربین سیناتۆری دیموکراتەکان دەڵێت: ناڕەزایەتی عەرەب و موسڵمانە ئەمریکییەکان دژی سیاسەتی بایدن رەوایە.
سەرۆک وەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە راگەیاندراوێکدا وتیان، لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین لەگەڵ وڵاتان بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە کەرتی غەزە.
وتەبێژی بەرگری شارستانی غەزە دەڵێت: ئەو یارمەتییانەی لە ئاسمانەوە لە کەرتی غەزە کەوتوونەتە خوارەوە، یەکسان نین بە باری دوو بارهەڵگر و پێداویستیەکان پر ناکەنەوە.
وتەبێژی مانگی سووری فەلەستین راگەیاند، سوپای ئیسرائیل کارمەندانی فریاگوزاری دەکاتە ئامانج بۆ قوڵکردنەوەی قەیرانەکانی دانیشتوانی کەرتی غەزە.