سێ تیم لەوێبوون

سۆپای دار دیوەخانی ماڵێکی سووتاند

+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر

سۆپای دار دیوەخانی ماڵێکی لە گەڕەکی هەولێرێ نوێی سووتاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3.3.2024 لە شاری هەولێر بەهۆی سۆپای دار، دیوەخانی ماڵێک سووتا و زیانی پێگەیاند.
کاروان عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە964ی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەبوونی ئاگرێک لە ماڵێکی گەڕەکی هەولێری نوێ ئاگادارکراینەوە، ئاگرەکە بەهۆی جێهشتنی سۆپای دار بووە لە ماڵەکەدا بە داگیرساوی.

وتیشی، ئاگرەکە تەنیا زیانی بەر ماڵەکە گەیاند و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، لە کاتی ئاگرەکەشدا سێ تیمی بەڕێوەبەراتییەکەیان لەوێ ئامادەبوون.
گەڕەکی هەولێری نوێ، دەکەوێتە سەر شەقامی سەرەکی 120 مەتری و نزیکە لە شوقەکانی لالاڤ سيتیز

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە سلێمانی هۆکاری زۆرترین گیانلەدەستدان سووتان بووە

لە سلێمانی هۆکاری زۆرترین گیانلەدەستدان سووتان بووە