لەناوچەی تاوەگۆزی

بەھۆی تەقینەوەی مین گەنجێک بریندار بوو

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

گەنجێک لە گوندی مۆرتکەی ناوچەی تاوەگۆزی لە شەمێران، سەر بە قەزای دەربەندیخان، لەسەر شاخ مین پێیدا تەقیوەتەوە و بریندارە.

گەنجەکە تەمەنی 39 ساڵە، دانیشتوی قەزای دەربەندیخانە.

سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە 964ى وت، “گەنجەکە بەتەنیا بووە، لەسەر شاخ مین پێیدا تەقیوەتەوە، براوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دەربەندیخان، بەھۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی سلێمانی کراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی زانیاریەکان دەوترێت گەنجەکە باری دەرونی تەواو نییە، بەڵام جارێ نازانرێت بۆ چ مەبەستێک ڕۆشتۆتە سەرشاخەکە”.

بۆ کۆکردنەوەی ئاسن رۆیشتبوون بەڵام مین پێیاندا تەقیەو...

بۆ کۆکردنەوەی ئاسن رۆیشتبوون بەڵام مین پێیاندا تەقیەوە