نەخۆشخانەی خانەقین وێنەی ئەم بەرەبەیانیە. 964+
لە خانەقین
ژنێک لەلایەن براکەی بە حەوت فیشەک کوژرا
964+
راژان باجەلان – خانەقین
کاتژمێر 10:15ی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی خانەقین، دوای پشکنین دەرکەوتووە ئاسەواری فیشەک بەجەستەی بووە،
د.شوان شاکر بەرێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ی وت، ئەو تەرمەی هاتووە، ژنێکی تەمەن 30 ساڵەبوو، ئاسەواری حەوت فیشەک بە جەستەی بوو، سێ فیشەک بەر سەری کەوتبوو ئەوانی دیکە بەر جەستەی کەوتبوو، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی بەعقوبە کراوە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی خانەقین بە 964ی وت، “رووداوی کوشتنەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە”.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی