حاسڵاتی رۆژ
10 منداڵ لە غەزە لە برسان مردن و ئەمریکاش لە ئیسرائیل تووڕەیە
964+
ژووری هەواڵ
بنكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی به‌حرێن ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، هێزی به‌رگریی به‌حرێن و هێزی ئاسمانیی ئوردن پرۆسه‌ی دابه‌زاندنی هاوكارییه‌كانیان بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌زه ئه‌نجام دا.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایگه‌یاند، 10 منداڵ تۆماركراون، كه به‌هۆی برسیه‌تییه‌وه له غه‌زه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ژماره‌ی دروستیان پێناگات و پێده‌چێت ژماره‌ی منداڵه مردووه‌كان زیاتر بێت.
له باشووری لوبنان درۆنێكی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێكی كرده ئامانج، به پێی زانیارییه‌كان سێ ئه‌ندامی حزبوڵای لوبنانی له هێرشه‌كه‌دا كوژران و باس له‌وه ده‌كرێت یه‌كێك له‌وان به‌رپرسێكی حزبه‌كه بێت.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی نووسیویه‌تی، به‌رپرسانی ئه‌مریكا له حكومه‌تی ئیسرائیل و ناته‌نیاهۆ زۆر تووڕه‌ن و خه‌ریكه ده‌گه‌نه ئه‌و خاڵه‌ی، ئیتر لێی قبوڵ نه‌كه‌ن.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، به‌رپرسانی ئه‌مریكا ناته‌نیاهۆ بە لوتبه‌رز ده‌بینن.
له ئێران هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان به‌ڕێوه‌چوو، به پێی زانیاریی میدیا ئێرانییه‌كان رێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵك %41 بووه، هاوكات هه‌ڵبژاردنه‌كه سێ جار بۆ ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێر درێژكرایه‌وه.
به‌رپرسێكی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی سودان، وایكردووه به هه‌زاران خه‌ڵك ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن و له ترس و دڵه‌ڕاوكێ و بارودۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن.