بەند دەکرێن

سزاى ئەو کەسانە چییە کە لە وەرزى قەدەغەى راوە ماسیدا دەستگیر دەکرێن

964+

وریا فەتاح

لە رۆژى 5.3.2024ـەوە، وەرزى قەدەغەى راوەماسى دەستپێدەکات و هەموو جۆرەکانى راو تا رۆژى 16.6.2024 بەردەوام دەبێت، بە پێى حکومەکانى یاساى پاراستن و چاککردنى ژینگە، هەر راوچییەک دەستگیر بکرێت بەر لە هەر شتێک 48 کاتژمێر لە زینداندا رادەگیرێت.

شۆڕش کاکە فەتحوڵا، بەڕێوەبەرى پۆلیسى دارستان و ژینگەى راپەڕن بە 964ـى وت،”لەو رۆژەوەى قەدەغەى راوە ماسى دەستپێدەکات، هەموو جۆرەکان راو بە هەموو شێوەکانییەوە قەدەغەیە و سەرپێچیکار دەستگیر دەکرێت”.

وتیشی، سزاکان بە یاسایە و دادوەر بڕیارى لەسەر دەدات، ئەوەش بەپێى جۆرى تاوانەکە، بەڵام زۆربەیان سزاى پێبژاردنە و هەر کەسێکیش دەستگیر بکرێت 48 کاتژمێر تا هەفتەیەک رادەگیرێت.

تەنیا لە سنوورى راپەڕین ساڵانە زیاتر لە 100 راوچى سەرپێچیکار دەستگیر دەکرێن، بە وتەى شۆڕش فەتحوڵا، ئەوانە هەموویان مەلەفیان هەیە و ئەگەر جارێکى دیکە دەستگیر بکرێنەوە، سزاکانیان قورستر دەبێت.

لە هەرێمى کوردستاندا، بەپێى یاساى ژمارە 8ـى ساڵى 2008، یاساى پاراستن و چاککردنى ژینگەى لە هەرێمى کوردستان- عێراق، مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا دەکرێت.

دەروازەى چوارەمى هەمان یاسا و لە ماددەى 31 و بەپێى بڕگەکانى یەک و دوو و سێ، راوکردنى ماسى و باڵندە لە وەرزى جوتبوون و زاوزێدا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

هاوکات بە پێى ماددەى چل و دوو لە حکومە سزاییەکاندا هاتووە:

یەکەم: لەگەڵ سەرپێچینەکردنى هیچ سزایەکى توند کە لە دەقى یاساکانى دیکەدا هاتبێ، سەرپێچیکەر حکومەکانى ئەم یاسایە و سیستەم و رێنماییەکانى کە بەپێى ئەوە دەرکراون، بە بەندکردن سزا دەدرێن، بۆ ماوەى مانگێک کەمتر نەبێت یان پێبژاردنێک لە 150 هەزار کەمتر نەبێت و لە 200 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.

دووەم: لە هەر جارێکدا سەرپێچییەکە دووبارە بکرێتەوە، سزاکە دوو بەرامبەر دەکرێتەوە.

لە سنوورى ماوەت نۆ راوچی گیران

لە سنوورى ماوەت نۆ راوچی گیران