لە سنە

دایکێک بۆ گیانی کوڕە لەسێدارەدراوەکەی بایکۆتی هەڵبژاردنی کرد و دارێکی چاند

964+

سۆما حەکیم زادە

لەبری بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران، دایکی رامین حوسێن پەناهی ئەو چالاکوانەی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران ساڵی 2018 لەسێدارەدرا ئەمڕۆ بایکۆتی بەشداری هەڵبژاردنی کردووە و دارێکی چاندووە.

دایکی رامین ناوی “شەرافەت زەڕینی”یە بە دایە شەریفە ناسراوە و لە تەمەنی 70 ساڵیدایە.

ئەمجەد حوسێن پەناهی کوڕی دایە شەریفە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، دایکم لەگەڵ پەروانەی خوشکم لەبری ئەوەی بەشداری هەڵبژاردن بکەن، بۆ گیان بەختکردوانی رێگای ئازادی و بۆ گیانی هەموو ئەو لاوانەی کە لەسێدارە دراون بەدەستی کۆماری ئیسلامی ئێران دارێکیان چاندووە.

دایە شەریفە و کچەکەی لە زێدی خۆیان لە گوندی قوڕیچیا سەربە لەیلاخی سنە ئەو کارەیان ئەنجامداوە.