نەوتی عێراقیش دابینکراوە

سامانە سروشتییەکان: زیاتر لە 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دوایین ئاماری دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستاندا بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.2.2024، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم یگەیاند، تاوەکو رۆژی 27ی شوباتی 2024 زیاتر لە 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپیی حکومەتی هەرێم بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراوە و لەو بڕەش لە هەولێر 98 ملیۆن بۆ سلێمانی بووە و هەڵەبجە 102 ملیۆن و دهۆکیش 52 ملیۆن لیتریان پێدراوە.

“تاوەکو ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و 251 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپیی حکومەتی هەرێم سوودمەندبوون کە دەکاتە 97٪ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم”، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وا دەڵێت.

لەبارەی نەوتی سپی حکومەتی عێراق، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت، “وەزارەتی نەوتی عێراق تاوەکو رۆژی 28ی شوباتی 2024 زیاتر لە 40 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێم ناردووە و لە هەولێر نزیکەی 16 ملیۆن، سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی 17 ملیۆن و دهۆکیش نزیکەی هەشت ملیۆن لیتریان بەسەردا دابەشکراوە”.

دەشڵێت، “تاوەکو ئێستا نزیکەی 289 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپیی حکومەتی عێراق سوودمەندبوون”.

لە دەروازەی هەڵەبجەوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

لە دەروازەی هەڵەبجەوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە