بۆ هێنانەوەی عومرەکاران

حەوت گەشتی رۆژانەی فڕۆکە بۆ مەدینە زیادکرا

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزیری گواستنەوەی عێراق، رێنمایی بە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق دا، لە سبەینێ هەینی 1.3.2024، ژمارەی گەشتەکانیان بۆ 17 گەشتی رۆژانە زیادبکەن ئەوەش بۆ گەیاندن و گەڕاندنەوەی عومرەکاران.

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی هێڵی ئاسمانی عێراقی بە 964ی وت، ئەوان پابەند دەبن و لە سبەینێوە ژمارەی گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شازادە محەمەد بن عەبدولعەزیز لە شاری مەدینە- ی وڵاتی سعودیە زیاتر دەکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.2.2024، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، رەزاق سەعداوی، رێنمایی کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی کردووە کە ژمارەی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی نیشتمانی زیاد بکات بۆ ئەوەی داواکارییەکانی گەڕانەوەی عومرەکاران لە شانشینی سعودیە لە خۆبگرێت.

وسام ئایە، ئەندامی تیمی راگەیاندنی هێڵی ئاسمان عێراقی ئەوەی بە 964 وت، هێڵی ئاسمانی عێراق بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکانی ناو کۆمپانیاکەی راسپارد کە رۆژانە جگە لە 10 گەشتی بەردەوام، حەوت گەشتی نوێ بۆ کۆی فڕینی فڕۆکەکان و گەیاندن و هێنانەوەی عومرەکان لە سعودیە زیادبکەن.

ئەوە لە کاتێکدا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.2.2024، كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، كێشه‌ی ئه‌و عەمره‌كارانه‌ی به‌هۆی نه‌بونی فڕۆكه‌وه‌ له‌ سعودیه‌ گیریانخواردبوو، چاره‌سه‌ركرا و ئه‌مڕۆ قۆناغی یه‌كه‌میان و سبه‌ینێش هه‌ردوو قۆناغی دووه‌م و سێیه‌میان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌.

كاروان یاروه‌یس له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ 964 نێردراوه‌ ئەوەشی وتووە، دوابه‌دوای داواكاری عەمره‌كاران له‌باره‌ی نه‌بونی فرۆكه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ سعودیه‌وه‌ بۆ عێراق، دوێنێیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و هێڵی ئاسمانی عێراقی له‌هه‌وڵدانین، ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌ك بۆ قۆناغی یه‌كه‌م دابینكراو سبه‌ی قۆناغی دوه‌م و سێیه‌م چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

سه‌باره‌ت به‌هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كه‌ش، كاروان یاروه‌یس ئاشكرایكردووه‌، كێشه‌كه‌ به‌هۆی كه‌می تیمی فڕۆكه‌وانیه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، پێشبینی وایە ژمارەیان نزیکەی 1000 کەس بێت.

"گرفتی نەگەڕانەوەی عەمرەکارانی کورد چارەسەرکرا"

لیژنەی فەتوا: توانای دانەوەتان نەبوو قەرز بۆ حەج و عومر...

لیژنەی فەتوا: توانای دانەوەتان نەبوو قەرز بۆ حەج و عومرە مەکەن