نایەتە خوارەوە

نەوت هەر لە سەرووی 83 دۆلارە

964+

توانا نەقی

چەند رۆژێکە نرخی نەوت نرخەکەی هەر لە سەرووی 83 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت. بە چەند سەنتێک بەرزبوونەوە و دابەزین دەکات.

بەپێى نرخەکان لە بۆرسەى نەوتى جیهانى، ئەم بەیانییە نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 83 دۆلار و 54 سەنتە.

نرخى یەک بەرمیل نەوتى سوکى تەکساسیش بە 78 دۆلار و 52 سەنتە.

تۆمارکردنی ئەم نرخە لەکاتێکدایە، تەواوی رۆژەکانی ئەم هەفتەیە نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا مامەمەڵەی پێوەکراوە و هەندێک جار نزیک بووتەوە لە 84 دۆلار.

بە بڕوای چاودێرانی وزە ئەم هەڵبەز و دابەزەی نرخی نەوت راستەوخۆ پەیوەندی هەیە بە کەمبوونەوەی خواستی ئۆپیک و زیادبوونی ناسەقامیگیری ئەمنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.