زیاتر له‌ سێ مانگه‌

قه‌ده‌غه‌ى راوه‌ماسی له ‌هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

حكومه‌تى هه‌رێم له‌ رێگه‌ى به‌شی سامانى ئاژه‌ڵ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ، قه‌ده‌غه‌ى راوكردنى ماسی بۆ ئه‌مساڵ راگه‌یاند، كه‌ ماوه‌كه‌ى زیاتر له‌ سێ مانگه‌.

نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێرتێنەری ده‌ست 964 كه‌وتووه‌، تیایدا ته‌واوى بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ له‌ پارێزگاكانى هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیداره‌كانى گەرمیان، راپەڕین، سۆران، زاخۆ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتى دیاریكراودا قه‌ده‌غه‌ى راوكردنى ماسی ده‌ستپێبكه‌ن.

بڕیار دراوه‌ قەدەغەکردنه‌كه‌ لە هەرێمی کوردستان لە رێکەوتی 5.3.2024 ده‌ستپێده‌كات تاوەکو 15.6.2024 و لە رێكه‌وتى 26.6.2024 یش راوەكردنى ماسی ئاسایی دەکرێتەوە.

ساڵانه‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنى ماسی به‌پێى بڕیاری ژمارە 48ـی ساڵی 1976 و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی كه‌ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ هه‌یه‌تى، لەپێناو پاراستنی سامانی ماسی، جێبه‌جێ ده‌كرێت.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا، ئاماژه‌ به‌ قه‌ده‌غه‌كردنى راوه‌ماسی له‌ بەنداوی موسڵیش دراوه‌ به‌ڵام ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ى جیاوازه‌.

قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ى به‌نداوى موسڵ له‌ رێكه‌وتى 1.4.2024ـه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو 1.7.2024 و لە رێکەوتی 2.7.2024 یش راوە ماسی ئاسایی دەبێتەوە.

جۆره‌كانى راوكردن كه‌ له‌و نووسراوه‌ ئاماژه‌ى پێكراوه‌ بریتین له‌ راوکردن بە کارەبا، مادە ژەهراوییەکان، مادە تەقەمەنییەكان، تۆڕی کون ورد، کە ببێتە هۆکاریی لە ناوبردنی کۆمەڵە زیندەوەرە ئاوییەکان لە هەموو کاتێک قەدەغەیە و ڕێگەپێدراو نییە.

قه‌ده‌غه‌ى راوه‌ماسی له ‌هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندرا

شه‌ش ماسیگر به‌ تۆڕ و قولاپه‌وه‌ دەستگیرکراون

شه‌ش ماسیگر به‌ تۆڕ و قولاپه‌وه‌ دەستگیرکراون