ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەیەک لە سلێمانی کەوتووەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە گەڕەکى گۆیژەى شارى سلێمانى و لە نزیک پڕۆژەى نیشتەجێبونى گۆیژە ستى، ئاگرێکى گەورە لە باڵەخانەیەک کەوتەوە.

بەپێى زانیارییەکانى 964، ئەو باڵەخانەیە بەشی سەرەوەی شوقەی نیشتەجێبوونە و خوارەوەشی کۆمپانیای تیادایە.

تا ئامادەکردنى ئەم هەواڵ، تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی ئاگرەکەن و بەتەواوی کۆنترۆڵ نەکراوە.

ئاگرەکەی گەڕەکی گۆیژەی سلێمانی کۆنترۆڵ کرا

ئاگرەکەی گەڕەکی گۆیژەی سلێمانی کۆنترۆڵ کرا