هۆکار چییە؟

لیژنەی فەتوا: توانای دانەوەتان نەبوو قەرز بۆ حەج و عومرە مەکەن

964+
ئەحمەد مستەفا

حەج و عومرە کردن بە قەرز و قیست، ئێستا لە هەرکاتێکی تر زیاتر بەرچاوە، بۆیە لیژنەی فەتوا رای خۆی بۆ حەج و عومرەکاران دەربڕی، و دەڵێن، “لە رۆژگاری ئێستادا ئەو رێگەیە بەپەسەند نازانن”.

هۆکاری ئەو پەسەند نەبوونە، “بۆ ئەگەری توانای نەدانەوەی قەرزەکە گەڕێندراوەتەوە لەلایەن ئەو پەیڕەوکارەی گەشتی حەج یان عومرە دەکات”.

ئەمڕۆ دووشەممە 26.2.2024، دکتۆر عەبدوڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، ” لیژنەی فەتوا، رای وابووە لە شەریعەتی ئیسلامدا رێگری نیە لە ئەنجامدانی حەج، یان عومرە بە قەرز یان بە قیست، ئەگەر کەسەکە دڵنیا بێت لە دانەوەی قەرزەکە”.

“بەڵام لە رۆژگاری ئێستادا به‌ په‌سه‌ندی نازانن كه‌سێك توانای ماڵی نه‌بێت، بچێت پاره‌ قه‌رز بكات بۆ گەشتی حه‌ج و عومڕه‌ و خۆی بخاته‌ ژێرباری قه‌رزارییه‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌ رۆژگارێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، كه‌ كاره‌كان به‌باشی وه‌ك خۆیان به‌ڕێوه‌ ناچن و نرخی دراوه‌كانیش جێگیر نییه‌، وه‌ شه‌رعیش ئه‌و ته‌كلیفه‌ی نه‌كردوه‌”، دکتۆر عەبدوڵا وەیسی وای وت.

لە سۆراغێکیدا، پێشتر تۆڕی 964 ئاشکرایکرد، ژمارەیە گروپ یان کۆمپانیا بینراون، کە بە قیست خوازیار بۆ عومرە دەبەن، حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەوکات وتی، دەبێت رای لیژنەی فەتوا بۆ دروستی ئەو کارە وەربگرین.

بە قیست و بە بڕی 40 دۆلار بۆ 100 دۆلاری مانگانە، ژمارەیەک کۆمپانیا و گروپ بە قیست خەڵک بۆ عومرە دەبەن، ئەوەش بەهۆکاری “دۆخی داراییان”، حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان نایشارێتەوە کە ئەو حاڵەتانە هەن.

ئێستا لە کەمترین تێچوودا، چوون بۆ عومرە بە رێگەی وشکانی 400 و 75 دۆلار و رێگەی ئاسمانی لەنێوان 600 و 75 دۆلار بۆ 700 دۆلار دایە، کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەوەی بە 964 وت، “هەندێک کەس لە ژێر ناوی گروپ، خەڵک دەبەن بۆ عومرە، نە کۆمپانیایان هەیە و نە تۆمارکراون، ئەوانە بانگهێشتی وەزارەتی ئەوقاف کراون و لە ئەگەری بەردەوامبوونیان رێکاری یاسایی لەگەڵیان دەگرینەبەر”.

لیژنەی باڵای فەتوا: گرێبەستی کڕینی خانوو بە قەرز و قیست...

لیژنەی باڵای فەتوا: گرێبەستی کڕینی خانوو بە قەرز و قیست حەرامە

حەج و عومرە داوای رای لیژنەی فەتوا دەکات

حەج و عومرە داوای رای لیژنەی فەتوا دەکات

لیژنەى باڵاى فەتوا لە بارەى موچەوە فەتواى داوە؟

لیژنەى باڵاى فەتوا لە بارەى موچەوە فەتواى داوە؟