بانکی ناوەندی: دوو هەفتەی تر دۆلار دادەبەزێ
964+
فەهمی نەبی -هەولێر
راوێژکارێکی بانکی ناوەندی عێراقی دەڵێت تا کۆتایی ئەم مانگە نرخی دۆلار دادەبەزێت و دڵنیایی دەدات کە ئەو نرخەی ئێستا وەک خۆی نامێنێ.
ئەمڕۆ ١٠ ی کانوونێ دووەمی ٢٠٢٣، ئیحسان شەمران، راوێژکاری بانکی ناوەندی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە، نرخی دۆلار لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ147 ھەزار دینار.
ئیحسان شەمران، ئەوەشی وتوە “بانکی ناوەندی بە تەواوی پابەندی هەر بڕیارێکە کە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی درابێت، بە تایبەت پەیوەست بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی قەدەغەیە دۆلاریان پێ بفرۆشرێت”.
ماوەی سێ مانگە، نرخی دۆلار سەقامگیری بە خۆیەوە نەبینیووە، بەجۆرێک ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانونی دووەم، نرخی 100 دۆلار لەسەرووی 160 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکراوە.