وەلی کەریم.
چی‌یان کردووە؟
راهێنه‌ری نه‌ورۆز باشترینه و یاریزانێكیشیان سزا درا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ده‌سته‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز وه‌لی كه‌ریمی وه‌ك باشترین راهێنه‌ری گه‌ڕی 16ی خوله‌كه ده‌ستنیشان كرد، به‌ڵام یاریزان محه‌مه‌د سامییشی به توندی سزا دا.
ده‌سته‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، وه‌لی كه‌ریم ئه‌م هه‌فته‌یه باشترین راهێنه‌ری خوله‌كه بوو، دوای ئه‌وه‌ی توانی تیپه‌كه‌ی به‌ره‌و بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ ببات له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی، كاتێك به ئه‌نجامی 4-0 گۆڵ له یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌تیان برده‌وه.
هاوكات هه‌ر له یارییه‌كه‌دا ئه‌حمه‌د مه‌حمود یاریزانی نه‌ورۆز به باشترین یاریزانی یارییه‌كه ده‌ستنیشان كرا.
به‌ڵام له لایه‌كی دیكه لیژنه‌ی رێككاری خولی عێراق، یاریزانی نه‌ورۆز محه‌مه‌د سامی به را‌گرتن بۆ دوو یاری سزادرا، هه‌روه‌ها به 10 ملیۆن دیناریش غه‌رامه كرا، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاوی به‌رامبه‌ر هانده‌ران كردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لیژنه‌كه رایگه‌یاند، ده‌كرێت تانه له بڕیاره‌كه بدرێت و داوای پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت.