بە خۆڕاییە

لە دهۆک خولێک بۆ ئارەزومەندانی هەنگەوانی کرایەوە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

خولێکی چۆنیەتی بەخێوکردنی هەنگ بەخۆڕایی بۆ هاوڵاتیان لە دهۆک کراوەیە و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە پارێزگای دهۆک 25 کەس بەشداریان لە خولێکی چۆنیەتی بەخێوەکردنی هەنگ کرد، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی دهۆک رێکخراوە و ئامانجیش لە خولەکە گرنگیدانی زیاترە بە پیشەی هەنگەوانی.

ئەڤین سەلیم ئەندازیاری کشتۆکاڵی و راهێنەری خولەکە بە 964ـی وت، خولەکە سێ رۆژ دەخایەنێت، هەر هاوڵاتیەک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت  بەشداریی بکات و خولەکە بەخۆڕاییە.

وتیشی، خولەکە چۆنیەتی بەخێوکردنی هەنگ بە شێوەیەکی تیۆری و پراکتیکی بۆ ئارەزومەندانی هەنگەوانی روون دەکاتەوە، قوناغەکانی گەشەسەندنی هەنگ و زانیاری لەسەر هەنگ بە بەشداربووان دەدرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئێمە بەردەوام دەبین لەم خولانە بۆ ئەوەی هەرکەسێک ئارەزووی هەنگەوانی و دەستکردن بە هەنگەوانی هەیە، بتوانین هاوکاری بکەین”.

“هەنگ بەخێوکردن لە پارێزگاى دهۆک لە زیادبووندایە و پێویستە خولەکان بە بەردەوامى بکرێتەوە بۆ زیادکردنی ئەزموون لەم بوارەدا”، ئەڤین سەلیم وای وت.

لە سنووری پارێزگای دهۆکدا سێ هەزار و 213 هەنگەوان هەن، بەرهەمی ساڵانەی هەنگوین لە دهۆک زیاتر لە 127 هەزار کیلۆیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هەنگەکانی دهۆک مەترسی لە ناوچوونیان هەیە

هەنگەکانی دهۆک مەترسی لە ناوچوونیان هەیە