له كتێبخانه‌ى گشتى هه‌ولێر
تا نووسه‌ران له ژیاندان هۆڵیان به‌ناو ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رى كتێبخانه‌ى گشتى هه‌ولێر ده‌ڵێت، بۆ رێزگرتن له نووسه‌رانى كورد پلانێكیان له‌به‌رده‌سته كه هۆڵه‌كان به‌ناوى نووسه‌رانه‌وه بكه‌ن به تایبه‌تیش كه ئێستا له ژیاندان.
ناز فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كتێبخانه‌كانى هه‌ولێر به 964ـى وت، ئه‌و نووسه‌رانه‌ى هۆڵه‌كانیان به‌ناو ده‌كرێت، پێویسته خاوه‌ن كتێبی چاپكراو بن.
وتیشی “پێشتر له كۆیه و شه‌قڵاوه و پیرمام و سۆران ئه‌م كاره كراوه و هه‌فته‌ى داهاتووش له هه‌ولێر هۆڵێك به ناوى نووسه‌ر شێرزاد هه‌ینى ده‌كه‌ین”.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كتێبخانه‌كه‌ى شاعیر و نووسه‌رى كۆچكردوو سه‌عدوڵا په‌رۆش پێشكه‌ش به كتێبخانه‌ى هه‌ولێر كرا‌و بڕیاریشه له داهاتوو هۆڵێكی تایبه‌ت له‌ناو ئه‌م كتێبخانه‌یه به‌ناوى ئه‌م شاعیره‌وه بكرێت.