دیمهنێكى سه‌ره‌مه‌نهۆڵ لە گه‌ڕه‌كێكى سه‌نته‌رى ناحیه‌ى پردێ. وێنه: سۆشیاڵ میدیاى ئاڵتون كۆبرى
"سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كان چاككراونه‌ته‌وه"
مه‌ترسی لافاو له ناحیه‌ى پردێ نییه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى كه له ناو سه‌نته‌رى ناحیه‌ى پردێ مه‌ترسی دروستبوونى لافاو هه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆى تێكچوونى سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كان، به‌ڵام شاره‌اونى ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
ده‌نگۆكه له سۆشیاڵ میدیاى ئه‌م ناحییه بڵاوبووه‌ته‌وه و وێنه‌ى چه‌ند سه‌ره‌مه‌نهۆڵێكى ناو گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كان ئاسایی نین.
محه‌مه‌د نه‌جیب مه‌جید سه‌رۆكى شاره‌وانى پردێ به 964 ئه‌وه‌ى دووپاتكرده‌وه كه هیچ كێشه و گرفتێك بۆ پەنگخواردنەوەی ئاو له ناو سه‌نته‌رى ناحیه نییه.
وتیشی “ئه‌و سه‌ره‌مه‌نهۆڵانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه ده‌مێكه چاره‌سه‌ركراون ئێستا ئه‌وانیش كێشه‌یان نه‌ماوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له‌بارانى چه‌ند رۆژى رابردوودا، پردێ له‌چاو شار‌و شارۆچكه‌كانى دیكه بارودۆخى زۆرباش بوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زێی بچووكیشی به‌ناودا تێده‌په‌ڕێت.