دیمه‌نێكی كۆمه‌ڵه‌ى رووه‌كناسانى سلێمانى له چیاى ئه‌زمه‌ڕ. وێنه: كۆمه‌ڵه‌ى رووه‌كناسان
پێشتر زه‌عفه‌رانیان چاندبوو
رووه‌كناسان 40 كیلۆ “به‌ڕوو”یان له ئه‌زمه‌ڕ چاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمه‌ڵه‌ى رووكناسانى كوردستان، 40 كیلۆگرام “به‌ڕوو”یان له دامێنێ چیاى ئه‌زمه‌ڕ چاند و ده‌ڵێن، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان بۆ زیاتر سه‌وزكردنى ئه‌و چیایه بووه.
ئه‌م چالاكییه‌ى رووه‌كناسانى سلێمانى بەناونیشانی (بەڵێ بۆ سەوزکردنی نیشتیمانی رەسەنی بەڕوو) به هاوكارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دارستانى سلێمانى ئه‌نجامدراوه.
ره‌نج فاروق، ئه‌ندامى لقی سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى رووه‌كناسانى كوردستان، به 964ـى وت، یه‌كه‌م ئه‌زموونیان بووه بۆ چاندنى به‌ڕوو و ئه‌ویش دامێنی چیاى ئه‌زمه‌ڕیان ده‌ستنیشان كرد.
وتیشی “به‌ڕوو، له چاو دره‌خته‌كانى دیكه ئه‌ركى به‌خێوكردنى ئاسانتره بۆیه ئه‌زمه‌ڕمان ده‌ستنیشان كرد”.
به‌قسه‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى رووه‌كناسان، پێشتر له به‌شی توێژینه‌وه‌ى به‌كره‌جۆ رووه‌كى زه‌عفه‌رانیان چاندووه و ئه‌وان زیاتر گرنگى به‌و رووه‌كانه ده‌ده‌ن كه ته‌ندروست و پزیشكین و بۆ داهاتووش چالاكی دیكه‌ى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، یه‌كه‌مجاره “به‌ڕوو” له سنوورى چیاى ئه‌زمه‌ڕ ده‌چێندرێت و پێشتر دره‌ختى سنه‌وبه‌ر و چه‌ند رووه‌كێكی دیكه‌ى جوانكاریی لێ چێندراوه.