بەرزبوەتەوە
نەوت هەر لە سەرووی 83 دۆلارەوەیە
964+
توانا نەقی
لەگەڵ بەردەوامى هێرشى حوسییەکان بۆسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان، نەوت بەردەوامیدا بەنرخە بەرزەکەیى و ئەمڕۆش لە ئاستێکى بەرزدا مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بە پێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 83 دۆلار 31 سەنتە، واتا بە رێژەى 0.36% لە چاو دوێنێدا دابەزینی بەخۆیەوە بینەوە.
هەرچی نەوتی خاوی تەکساسیشە بەرمیلی بە 78 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەڕێژەى 0.38% دابەزیوە.
بەردەوامیدان بە جێگیربوونى نرخى نەوت لەو ئاستەیدا لە کاتێکدایە، بەپێى راگەیەنراوى چەکدارە حوسییەکانى یەمەن، ئێوارەى دوێنێ لە کەنداوى عەدەن هێرشیان کردووەتە سەر دوو کەشتیی ئەمریکی.
بەرزترین نرخی نەوتی برێنت لە ساڵی 2024 رۆژی 26.1.2024 بوو، هەر بەرمیلێکی نەوتی خاو گەیشتە 83 دۆلار و 76 سەنت.