پێبژاردنەکەیان چەندە؟

بۆ دووەمجارە 10 بەنزیخانەی هەولێر لەسەر فرۆشتنی بەنزینی خراپ دادەخرێن

964+

فەهمی نەبی

قایمقامی هەولێر رایگەیاندووە لەماوەی چوار رۆژدا پشکنینیان بۆ 100 بەنزیخانەی سنوری پارێزگای هەولێر کردووە، 10 لەو بەنزیخانانە بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزینەکانیان لە پشکنین دەرنەچوون و داخراون.

ئەمشەو نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “هەموو ئەو بەنزیخانانەی ناوەکانیان بڵاوکراوەتەوە دووەم جاریانە سەرپێچی دەکەن، ئەوەی یەکەمجار سەرپێچی بکات ناوی دانانێین”.

قایمقامی هەولێر ناوی ئەو بەنزیخانانەی بڵاوکردوەتەوە کە دووەمجاریانە بەنزینی کوالێتی خراپ بە هاوڵاتیان دەفرۆشن، وێستگەکان ئەمانەن:

-وێستگەی هێز
– وێستگەی زریج
-وێستگەی کوردستان/قوشتەپە
-وێستگەی گارە
-وێستگەی مەڕوان
-وێستگەی هێمن
-وێستگەی دڵنیا
وێستگەی گردە ڕەشە
-وێستگەی شوان
-وێستگەی رەنج / خەبات

لیژنەیەک لە قایمقامیەتی هەولێر هەیە بەناوی “لیژنەکانی پشکنین و چاودێری” لە پڕ دەچنە بەنزیخانەکان و پشکنین بۆ کوالێتی بەنزینەکەیان دەکەن، لەرۆژی 18.2.2024 تا 22.2.2024 سەردانی لەناکاوی 100 بەنزیخانەی هەولێریان کردووە.

نەبەز عەبدولحەمید دەڵێت، “سزای هەر بەنزیخانەیەک لەنێوان ملیۆنێک و 500 هەزار تا سێ ملیۆن دینارە، هەیانە سێ رۆژ دایدەخەین و هەشیانە یەک مانگ بەڵکو زیاتریش دادەخرێت”.

لەلایەکی دیکە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە نوسراوێکی بۆ سەرجەم بەنزینخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ناردووە و دەڵێت، پێویستە لەکاتی کڕینی سوتەمەنی نمونەیەک رەوانەی تاقیگەکەیان بکەن بۆ پشکنین.

نەوت و کانزاکانی هەولێر بەنزینخانەکان ئاگادار دەکاتەو...

نەوت و کانزاکانی هەولێر بەنزینخانەکان ئاگادار دەکاتەوە