چاره‌نووسی 160 بنكه‌ ته‌ندروستییه‌ داخراوه‌كه‌ى سلێمانى چی به‌سه‌رهات؟

964+
ديلان محەمەد – سلێمانی

سه‌رۆكى لقى سلێمانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى، هۆكارى داخستنى 160 بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ى سنوورى سلێمانى ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ده‌ڵێت، وه‌زاره‌ت جیاوازیان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌كات.
ماوه‌ى ساڵێكه‌ ئه‌و 160 بنكه‌ ته‌ندروستییه‌ كه‌ ژماره‌ى كارمه‌نده‌كانى نزیكه‌ى 500 كارمه‌ند ده‌بێت به‌هۆى پێنه‌دانى ده‌رماڵه‌ى پایه‌كانیان بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كانیان داخستوون.
هاوژین عوسمان، سه‌رۆكى لقی سلێمانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى، به‌ 964ـى وت، حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جیاوازى له‌نێوان سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و شاره‌كانى دیكه‌ ده‌كات بۆ پێدانى ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌.
وتیشی “كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ هه‌ولێر و دهۆك و سۆران و گه‌رمیان و زاخۆ هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌، ته‌نیا له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و راپه‌ڕین كێشه‌ى ئه‌م ده‌رماڵه‌یه‌ بۆ كارمه‌ندان هه‌یه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن