ناوبژیوانی ئوستورالی ئامادەبوو
لە پێشبڕکێیەک 300 جۆری کۆتر نمایش کران
964+
ژووری هەواڵ
نادی جاکۆبینی عێراقی شەشەمین پێشانگای ساڵانەی خۆی لەهۆتێلی نەخلە لە بەسرە ئەنجامدا، کە پێشبڕکێی کۆترە جوانەکانە.
پێشبڕکێکە لە نێوان 17 بەشداربوو بە زیاتر لە 300 کۆتری جۆراوجۆر بەڕێوەچوو، پێشبڕکێکە لەلایەن ناوبژیوانێکی ئوستورالی ئەنجامدا، براوەی یەکەم خەڵکی ئەنبار بوو.
کلێنێت دیبۆنی ناوبژیوانی ئوسترالی بە 964ـی وت، “لەدوای گەشتەکەم لە وڵاتی کوێت هاتمە عێڕاق، بە بەلەم خەریکی گەشت و گەڕان بووم لە شەتولعەرەب، زۆر دڵخۆشم کە منیان بانگهێشتکرد بۆ بەڕێوەبردنی ئەم پێشبڕکێیە.
وتیشی، من سەرم سوڕماوە لە ستانداردە بەرز و نێودەوڵەتییەکانی پێشانگاکە، باڵندەکان ئەوەندە جوانن دەتوانن لە پێشانگە نێودەوڵەتییەکان رکابەری بکەن.